فه‌رمی؛ هه‌ولێر راهێنه‌ری نوێی ده‌ستنیشانكرد
بە بەیاننامەیەکی ماڵئاوایی لە سەمیر بابۆ دەکرێت

یاریگا –
به‌فه‌رمی یانه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ باسم قاسم گه‌یشته رێكه‌وتن و راهێنه‌ره‌كه بۆ وه‌رزی داهاتوو سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه ده‌كات.
تۆڕی وه‌رزشی یاریگا له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا زانیاری ده‌ستكه‌وتووه، له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر، بڕیاردرا باسم قاسم ببێته راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر.
دوێنێ دووشەممە، تۆڕی وەرزشی یاریگا دەستپێکردنی گفتوگۆکانی لەگەڵ باسم قاسم ئاشکراکرد، یاریگا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد ئه‌مرۆ له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری بڕیاریی كۆتایی ده‌درێت.
باسم قاسم یەکێکە لە دیارترین راهێنەرانی عێراق و پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی وەکو شوڕتە، کەرخ، دهۆک، زاخۆ، تەڵەبە، سلێمانی، زەوڕا و چەند یانەیەکی دیکە کردووە.
باسم لە دایکبووی 22ی مارس/ئاداری ساڵی 1963ی بەغدایە و وەرزی رابردوو راهێنەری یانەی تەڵەبە بوو.
پێشتر قاسم سێ‌جار نازناوی خولی عێراقی و جارێکیش پاڵەوانی خولی یەمەنی و دوو نازناوی ئاسیایی هەیە.
ماڵئاوایی یانەی هەولێر لە سەمیر بابۆ
یانەی هەولێر بە بەیاننامەیەک، ماڵئاوایی لە سەمیر بابۆ، راهێنەری پێشووی یانەکە کرد و بۆ نووسیوە؛
بەناوی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێری یانەی وەرزشی هەولێر ڕێز و سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی یاریزان و کاپتنی پێشووی یانەکەمان و راهێنەری وەرزی رابردووی یانەکەمان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکەین ، کە هیچ کات رۆڵی ئەو کەساییەتییە لە یادی یاریزانان و هاندەران و وەرزشوانانی شاری هەولێر لە بیر ناکرێ و هەمیشە وەک ئەستێرەیەکی درەوشاوە لە ئاسمانی یانەکامان دەمێنێتەوە وە هەرەوها سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی ستاف و دەستەی راهێنەرانی یانەکەمان دەکەین بۆ هەوڵ و کۆشش و ماندووبوونیان.