ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئەیسی میلان ئەستێرەیەكی سویسری دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی ئاردۆن یاشاری ناوەڕاستكاری سویسری یانەی كڵەب بروجی بەلجیكی دەگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی.

یاشاری لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی لوزێرنەوە بە بەهای 6 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە كڵەب بروجەوە كرد و بەهای ئێستای لە بۆرسەی یاریزاناندا 32 ملیۆن یۆرۆیە.


بەگوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئەیسی میلان لەگەڵ كڵەب بروج بۆ گواستنەوەی ئاردۆن یاشاری گەیشتە رێككەوتنی كۆتایی.

یاریزانەكە بە بەهای 39 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە دەكات و لە سەرەتای مێركاتۆی هاوینەدا تەنیا دەیویست پەیوەندی بە پڕۆژەی میلانەوە بكات.

یاشاری لەگەڵ كڵەب بروج بەشداری 52 یارییكرد و توانی چوار گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button