ئەستێرە کوردەکەی بۆندسلیگا بەهۆی ئۆتۆمبێلەکەیەوە رەخنەی لێدەگیرێت

یاریگا –
تەنانەت ئەستێرەیەکی تۆپی پێی هەڵبژاردەش لە وڵاتێکی وەک ئەڵمانیا هەندێک جار ناچارە وەڵامی شێوازی خەرجکردنی پارەکانی بداتەوە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە، دێنیز ئۆنداڤی تەمەن 29 ساڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری رۆڵز رۆیس کولیننی بە هێزی ئەسپی 570 لێدەخوڕێت کە نرخەکەی نزیکەی 400 هەزار یۆرۆیە. ئۆتۆمبێلە لوکسەکەی هێرشبەرەکەی شتوتگارت لەسەر شەقامەکان و لە ژووری جلگۆڕینی یانەکەش باسی لێوە دەکرێت.
ئۆنداڤ سەبارەت بە کڕینی ئۆتۆمبێلەکەی گوتی:
دەمزانی رۆژێک باسی دەکرێت. بەڵام تێناگەم بۆچی ئەوەندە بابەتەکەیان گەورە کرد، ئەوەی لە ژیانی تایبەتی خۆمدا دەیکەم پەیوەستە بە خۆمەوە، گەر بمەوێت خەونەکانم بەدی بێنم، ئەوا دەیکەم.
هێرشبەرەکە کە وەرزی رابردوو 9 گۆڵ و 3 ئەسیستی هەبوو، دڵخۆش نەبوو بە ئاستەکەی و بە کیکەری گوت:
ئەمە بە گوێڕەی پێوەرەکانی من خراپ بوو”. بەڵام هۆکارێک هەبوو، دوای ئەوەی لە هاوینی 2024دا لە پالەوانییەتی یۆرۆ بەڕیوەچوو کاتێکی کەمم هەبوو بۆ ئامادەکاری و دواتر تووشی پێکان بووم.