ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ مانچێستەر یونایتد یەكەم ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی شێشكۆ پێشكەش دەكات

Yariga App

یاریگا –

كێبڕكێیەكانی گواستنەوەی بێنیامین شێشكۆ ئەستێرەی سلۆڤینی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی بەردەوامە.

هەرچەندە لە سەرەتای مێرکاتۆی ئەم هاوینە، ناوی شێشکۆ بەردەوام بە چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ دەبەسترایەوە و لەسەرووی هەموویانەوە ئارسیناڵ، بەڵام دواتر یانە لەندەنییەکە ئامانجی خۆی یەکلاییکردەوە و لە کۆتاییدا ڤیکتۆر یۆکێرێشی لە سپۆڕتینگ لیسبۆن گواستەوە.

ئێستا شێشکۆ بووەتە ئامانجی سەرەکی مانچێستەر یونایتد و نیوکاسڵ یونایتد. هەرچەندە نیوکاسڵ هەنگاوی فەرمیشی ناوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لایپزیگ وەڵامی ماگپایسی نەداوەتەوە.


بەگوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین لە تۆڕی ئاتلێتیک، مانچێستەر یونایتد بەفەرمی چووەتە نێو كێبڕكێی گواستنەوەی بێنیامین شێشكۆ.

مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێكی بە بەهای 75 ملیۆن یۆرۆی جێگیر و 10 ملیۆن یۆرۆی زیادكراو بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی شێشكۆ پێشكەشی لایپزیگ كردووە.

پێشتر لایپزیگ ئۆفەرێكی نیوكاسڵی بە بەهای 75 ملیۆن یۆرۆ و 5 ملیۆن گۆڕانكاری بۆ دەستبەرداربوون لە شێشكۆ رەتكردەوە.

بێنیامین شێشكۆ لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی سالزبۆرگەوە بە بەهای 24 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لایپزیگەوە كرد و بەهای ئێستای یاریزانەكە 70 ملیۆن یۆرۆیە.

شێشكۆ لەگەڵ لایپزیگ بەشداری 87 یارییكردووە و توانیویەتی 39 گۆڵ بكات و 8 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button