Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

بەپەلە؛ زاخۆ گرێبەستێکی گەورەی راگەیاند

لە چەند رۆژی داهاتوودا راهێنەرێکی بیانیش دەبەنە ریزەکانیان

Yariga App

یاریگا –

ئەمجەد عەتوان، ئەستێرە و کاپتنی یانەی زاخۆ گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکە درێژکردەوە.

هەفتەی رابردوو، تۆڕی وەرزشی یاریگا، دەستپێکردنی گفتوگۆکان بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەمجەد عەتوان دەستپێکرد و دوای رێککەوتنی سەرەتایی، ئەمجەد عەتوان گەڕایەوە شاری زاخۆ و دوا کۆبوونەوەی بۆ یەکلاییکردنەوەی وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی کرد.

عەتوان لە دایکبووی 12ی مارس/ئاداری 1997ی شاری کووتە لە پارێزگای واست. یەکێکە لە باشترین یاریزانانی ئێستای خولی ئەستێرەکانی عێراق و رۆڵێکی گەورەی لەگەڵ یانەی زاخۆ گێڕاوە.

کاپتنەکەی زاخۆ لە سێپتێمبەر/ئەیلوولی ساڵی 2023 لە شەمالی قەتەڕییەوە پەیوەندی بە زاخۆ کرد.

ئه‌مجه‌د پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی كوێتی كوێتی، شوڕتە، نه‌جه‌ف، نه‌فت، ته‌ڵه‌به، كوت و كاره‌با كردووه‌، دووجار نازناوی خولی عێراقی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شوڕته‌ و نه‌فتی ناوەڕاست به‌ده‌ستهێناوه‌. دووجاریش به‌ باشترین یاریزانی خوله‌كه‌ له‌ وه‌زری 2020-2021 و 2023-2024  دەستنیشانکراوە.

ته‌واو؛ ئه‌مڕۆ زاخۆ گرێبه‌ستی ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌ نوێده‌كاته‌وه‌

یاریزانه‌ عێراقیه‌كه‌ 83 یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كردووه‌ و چوار گۆڵی هەیە، هەروەها لەگەڵ شێرەکانی رافیدەین نازناوی جامی كه‌نداوی به‌ده‌ستهێناوه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button