بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

هەولێر کەی گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ باسم قاسم دەستپێکردووە؟

کۆبوونەوەی نێوان لیژنەی هونەری و باسم قاسم بەردەوامە

Yariga App

یاریگا –

یانەی هەولێر خەریکە خاڵە ناکۆکییەکانی لەگەڵ باسم قاسم، راهێنەری عێراقی چارەسەر دەکات.

ئێستا لیژنەی هونەری یانەی هەولێر و باسم قاسم لە کۆبوونەوەدان و لەوانەیە لە چەند کاتژمێرێکی دیکە، هەموو شتێک یەکلاییببێتەوە.

دوێنێ دووشەممە، تۆڕی وەرزشی یاریگا دەستپێکردنی گفتوگۆکانی لەگەڵ باسم قاسم ئاشکراکرد، ئەمەش دوای شکستهێنانی قۆناخی یەکەمی گفتوگۆکانی نێوان سەمیر بابۆ و دەستەی کارگێڕی نوێی یانەکە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆکانی نێوان باسم قاسم و لیژنەی هونەری یانەی هەولێر بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند؛

یانەی هەولێر لەسەر دەستنیشانکردنی باسم قاسم وەکو راهێنەری نوێی یانەکە جیدییە، بەڵام چەند وردەکارییەک ناکۆکی لە نێوان هەردوولا دروستکردووە.

باسم داوای نزیکەی 7.5 ملیار دیناری کردووە و بەڵێنی دەستکەوتی بە یانەکە داوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەرچاوەیەکی دیکە زانیاری نوێی دەستکەوتووە. سەرچاوەکە دووپاتیدەکاتەوە، لە ناوەڕاستی مانگی رابردووەوە، یانەی هەولێر گفتوگۆی سەرەتایی بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ باسم قاسم دەستپێکردووە.

باسم قاسم لە پەیوەندیکردن بە یانەی قوە جەوییە نزیکبوو، بەڵام هاتنە سەرهێڵی یانەی هەولێر، هاوکێشەکەی گۆڕی و زیاتر لە دوو هەفتەیە چاوەڕێی یەکلاییکردنەوەی کێشەکانی کارگێڕی یانەکە بوو.

سەمیر بابۆ لە هاوکێشەکەدا ماوە؟

بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی هەولێر تەواوی گفتوگۆکانی لەگەڵ سەمیر بابۆ هەڵنەوەشاندووەتەوە.

هەرچەندە لە هیوایەکی ئەوتۆ بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی سەمیر بابۆ نەماوە، بەڵام هێشتا سەمیر بابۆ لە نێو بازنەی گرنگییەکانی یانەی هەولێر ماوە.

جێگرەوەی ئامادەیە؛ یاریگا تێکچوونی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و سەمیر بابۆ ئاشکرا دەکات

باسم قاسم کێیە؟

باسم قاسم یەکێکە لە دیارترین راهێنەرانی عێراق و پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی وەکو شوڕتە، کەرخ، دهۆک، زاخۆ، تەڵەبە، سلێمانی، زەوڕا و چەند یانەیەکی دیکە کردووە.

باسم لە دایکبووی 22ی مارس/ئاداری ساڵی 1963ی بەغدایە و وەرزی رابردوو راهێنەری یانەی تەڵەبە بوو.

پێشتر قاسم سێجار نازناوی خولی عێراقی و جارێکیش پاڵەوانی خولی یەمەنی و دوو نازناوی ئاسیایی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button