ئه‌مریکائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

سۆن لەدوای پەیوەندی کردنی بە خولی ئەمریکییەوە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات

Yariga App

یاریگا –

سۆن هیۆنگ مین، هێرشبەری کۆری دوای 10 ساڵ بڕیاریدا تۆتنهام جیبهێڵێیت و پەیوەندی بە خولی ئەمریکییەەوە بکات.

سۆن هیونگ مین چەند رۆژ لەمەوبەر رۆیشتنی خۆی لە تۆتنهام راگەیاند و بە دوای تاقیکردنەوەی ئەزمونێکی نوێدا دەگەڕێت و بڕیاریداوە پەیوەندی بە لۆس ئانجلێسی ئەمریکییەوە بکات.

سەرەڕای تەمەنی سۆن کە 33 ساڵە هێشتا یاریزانێکی رکابەرییە، بەگوێڕەی هەواڵێکی موندۆدیپۆرتیڤۆ، یانەی لۆس ئانجلێس 26 ملیۆن دۆلار دەداتە تۆتنهام بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی سۆن کە تا 30ی حوزەیرانی 2026 گرێبەستی لەگەڵ سپێرز هەیە.

ئەم بڕە پارەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی سۆن دەیکاتە گرانترین یاریزان لە مێژووی خولی ئەمریکادا، ئەمەش ژمارەی پێوانەیی پێشووی ئیمانوێل لاتی، کە لە مانگی شوباتی 2025 لە میدلسبرۆوە بە بڕی 22 ملیۆن دۆلار پەیوەندی بە ئەتلانتا یونایتدەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button