
یاریگا –
فلۆرێنتینۆ پێرێز، لاوترین تیپی ریال مەدریدی لەماوەی دوو دەیەی رابردوودا بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە کردووە.
بە تێکڕا تەمەنی یاریزانانی ریال مەدرید 25 ساڵە، پێکهاتەی ئێستای ریال مەدرید لاوترین پێکهاتەی یانەکەیە لە ساڵی 1998ەوە، لە کاتێکدا جیهانی تۆپی پێ هێشتا کاریگەرییەکانی پێکهاتەی گالاکتیاکوسی لەسەر ماوە، فلۆرێنتینۆ پێرێز ئەمجارە “بەیبی مەدریدی”ی درووست کرد.
سەرۆکی یانە شاهانەکە، پێکهاتەیەکی دروستکردووە کە لاوترین پێکهاتەی یانەکەیە لەماوەی دوو دەیەی رابردوودا و رۆژنامەی مارکا ئەم پێکهاتەیەی ئێستا مێرەنگی بە بەیبی مەدرید ناو دەبات.
بە گواستنەوەی ماستانتونۆ (کە بەم زووانە دەبێتە 18 ساڵ) و دین هاوسن (20 ساڵ) پێکهاتەی ریال مەدرید بۆ وەرزی 2025-2026 تێکڕای تەمەنی 25.07 ساڵە، کە لاوترینە لەدوای وەرزی 1998-1999 کە بە تێکڕا 24.88 ساڵ بو. بۆ بەراوردکردن، لەو ماوەیەدا دوو یاریزانی لاو رائول گۆنزالێز و گوتی ئەستێرە لاوەکانی تیپەکە بوون. تیپەکانی وەرزی 2015-2016 (25.39 ساڵ) و وەرزی 2010-2011 (25.16 ساڵ) لە ریزبەندی داهاتوودان، بەڵام تیپی ئێستا لە هەردووکیان لاوترە.
“بەیبی مەدرید”ی ئێستا پشتڕاستکردنەوەی ئەوەیە کە سەرکەوتنی گەورە چاوەڕێی وەبەرهێنانە درێژخایەنەکەی پێرێز دەکات.