
یاریگا –
پێدەچێت نیکۆلاس جاکسن چەند رۆژێکی کەمی لە ستامفۆرد بریج مابێت.
دەیڤد ئۆرنشتاین، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆی یاریزانان لە راپۆرتی هەفتانەی گواستنەوەکان لە تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، بە ئەگەرێکی زۆر چێڵسی دەستبەرداری جاکسن دەبێت.
چێڵسی لە فرۆشتنی جاکسنی تەمەن 24 ساڵ سوورە، چونکە هەریەکە لە جواو پێدرۆ و لیام دێلاپ شوێنی خۆیان لە پێکهاتەی سەرەکی تۆکمە دەکەن، بۆیە یانە لەندەنییەکە ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرەکان بگرێت.
جاکسن یەک بژاردەی مانەوەی لە چێڵسی هەیە، ئەویش رکابەری کردنی دێلاپ و پێدرۆیە، ئەمەش ئەگەرەکانی مانەوەی کەمکردووەتەوە.
تاوەکو ئێستا هیچ یانەیەکی ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی جاکسن پێشکەش نەکردووە، ئەمەش پەیوەندی بە بەرزی نرخەکەیەتی.
جاکسن 81 یاریی بۆ چێڵسی کردووە و خاوەنی 30 گۆڵە.