ئاسیاگرنگترین

بەهۆی سکاڵایەکی سۆن دوو کەس دەستگیر کران

Yariga App

یاریگا –

داواکاری گشتی سیۆل لە دووەم دانیشتنی دادگا دوو کەسی بە تۆمەتی بە زۆر سەندن (الابتزاز) لە سۆن هیۆنگ مین تۆمەتبار کرد.

داواکاری گشتی ناوچەی ناوەندی سیۆل رایگەیاند کە خانمێکی 29 ساڵ بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ وەرگرتنی پارە و پیاوێکی تەمەن 40 ساڵان بە هەوڵی بە زۆر سەندن تۆمەتبار کردووە و هەردووکیان دەستگیرکراون.

تۆمەتبارە خانمەکە کە بە ناسناوی یۆنگە، تۆمەتبارە بەوەی لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوودا پەیوەندی بە کاپتنی تۆتنهامەوە کردووە و بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لێی دووگیان بووە و لە بەرامبەر بێدەنگییەکەیدا داوای پارەی کردووە.

بەگوێڕەی زانیارییەکان، وێنەی سۆنەرێکی بۆ سۆن ناردووە و زیاتر لە 300 ملیۆن وۆن (215 هەزار دۆلار)ی وەرگرتووە.

لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە یۆنگ ئەم پارەیەی لە کاڵای لوکس خەرج کردووە و هەوڵیداوە 70 ملیۆن وۆنی دیکە لە سۆن وەربگرێت لەگەڵ ئەو پیاوەی کە ئێستا لەگەڵیدا لە پەیوەندی خۆشەویستیدایە، بەڵام هەوڵەکەیان شکستی هێنا.

پۆلیس سەرەتا گومانی ئەوەی هەبوو کە ئەو پیاوە بە تەنیا هەڕەشەی لە سۆن کردبێت، بەڵام دواتر داواکاری گشتی زانیاریی پێگەیشت کە خۆشەویستە پێشووەکەی سۆنیش لەم کارەدا دەستی هەبووە. گوایە سۆن پارەکەی رادەستی ئەم خانمە کردووە بەهۆی نیگەرانییەکانی لەوەی کە ئەگەر دۆسیەکە ئاشکرا بکرێت زیان بە ناوبانگی و پیشەکەی وەک وەرزشوانێکی پیشەگەر دەگەیەنێت.

سێیەم دانیشتنی دادگا لە 18ی ئەیلول بەڕێوەدەچێت، لەم دانیشتنەدا شایەتحاڵەکان لەلایەن سۆن هیونگ مینەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە داهاتووی تۆمەتبارەکان دەر دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button