یانەیەکی پرێمەرلیگ گرێبەستی راهێنەرەکەی نوێکردەوە
تەواو بۆ وەرزی نوێ ئامادەیە

یاریگا –
لە کۆتاییدا سەندرلاند بڕیاریدا راهێنەرەکەی نەگۆڕێت و دەست بە رکابەرییەکانی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ بکات.
درەنگانی شەوی دووشەممە، سەندرلانی تازە سەرکەوتوو بۆ پرێمەرلیگ، گرێبەستی رێژیس لۆ بریس، تاوەکو هاوینی ساڵی 2028 نوێکردەوە.
لۆ بریس، 49 ساڵ لە کۆتاییەکانی حوزەیران/یۆنیۆی ساڵی 2024 بووە راهێنەری سەندرلاند و توانی سەرکردایەتی یانەکە بۆ گەیشتن بە پرێمەرلیگ بکات.
سەندرلاند لە وەرزی 2016/2017 دابەزییە چامپیۆنشیپ و لەوساتەوە نەیتوانی بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ. یەکەم یاریی وەرزی نوێی یانەکەش بەرامبەر وێستهام یونایتدە لە یاریگای رووناکی بەناوبانگ.
لۆ بریس لە بەیاننامەیەکیدا دەڵێت؛
پەیوەندییەکی زۆر سروشتی و بەهێزم لەگەڵ ستاف، یاریزانان و هاندەران هەیە. چەندین ساتی لەبیرنەکراومان تۆمارکردووە.
ئامانجی هاوبەشی هەمووان لێرە بەهێزتربوونە. دەتوانم هەست بە وزە و حەزی بەرەوپێشچوون بکەم. دەبێ لە ئاڵنگارییەکانی داهاتوودا، هەر کەسێک ئەرکی خۆی بەتەواوی جێبەجێبکات.
❤️✍️
Kristjaan Speakman: “Like every Sunderland supporter, I’m delighted we are announcing this contract extension for Régis. It provides clarity going into the Premier League season, but more importantly it recognises his contribution and continued commitment to the Club. Régis… pic.twitter.com/6RG20ImeSS
— Sunderland AFC (@SunderlandAFC) August 4, 2025
لۆ بریس پێشتر لە ئینگلتەرا کاری نەکردبوو، بەڵام لەگەڵ پێکهاتەیەکی لاوی سەندرلاند لە 12 یاریی یەکەمی وەرزی رابردووی لە چامپیۆنشیپ، 9 یاریی بردەوە.
تاوەکو ئێستا سەندرلاند هەشت یاریزانی گواستووەتە و گرێبەستی لۆ بریسیشی نوێکردەوە.