تێنسگرنگترین

جۆکۆڤیچ لە پاڵەوانیەتییەک کشایەوە

خۆی بۆ ئەمریکای کراوە ئامادە دەکات

Yariga App

یاریگا –

نۆڤاک جۆکۆڤیچ، ئەفسانەی تێنسی سەر زەوی بۆ ساڵی دووەم لەسەریەک لە پاڵەوانیەتی سینسیناتی کشایەوە.

جۆکۆڤیچ لەوەتەی پاڵەوانیەتی ویمبڵدنەوە، هیچ یارییەکی نەکردووە، کاتێک لە قۆناخی پێشکۆتایی بە یانیک سینەری ئیتاڵی دۆڕا.

گوتەبێژی پاڵەوانیەتی سینسیناتی ماستەرز، بەشدارینەکردنی جۆکۆڤیچی پشتڕاستکردەوە، بڕیارە هەینی تیروپشکی بۆ پاڵەوانیەتییەکە بکرێت.

ساڵی رابردوو بەهۆی بەشداریکردنی لە ئۆڵێمپیادی پاریس و بردنەوەی مێدالیای زێڕ، نەیتوانی بەشداری پاڵەوانیەتی سینسیناتی بکات.

فەلسەفەی ئەمساڵی جۆکۆڤیچ جیاوازە، چونکە تەمەنی 38 ساڵە و دەیەوێت بەباشترین شێوە خۆی تەنیا بۆ پاڵەوانیەتییەکانی گەورە ئامادە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button