ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ نیوكاسڵ ئۆفەرێكی دیكە بۆ گواستنەوەی شێشكۆ پێشكەش دەكات

ماگپایس واز لە هێرشبەرە سلۆڤینییەكە ناهێنێت

Yariga App

یاریگا –

كێبڕكێیەكانی گواستنەوەی بێنیامین شێشكۆ ئەستێرەی سلۆڤینی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی بەردەوامە.

هەرچەندە لە سەرەتای مێرکاتۆی ئەم هاوینە، ناوی شێشکۆ بەردەوام بە چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ دەبەسترایەوە و لەسەرووی هەموویانەوە ئارسیناڵ، بەڵام دواتر یانە لەندەنییەکە ئامانجی خۆی یەکلاییکردەوە و لە کۆتاییدا ڤیکتۆر یۆکێرێشی لە سپۆڕتینگ لیسبۆن گواستەوە.

ئێستا شێشکۆ بووەتە ئامانجی سەرەکی مانچێستەر یونایتد و نیوکاسڵ یونایتد. هەرچەندە نیوکاسڵ هەنگاوی فەرمیشی ناوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لایپزیگ وەڵامی ماگپایسی نەداوەتەوە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین لە تۆڕی ئاتلێتیک، نیوكاسڵ یونایتد ئۆفەرەكەی بۆ گواستنەوەی بێنیامین شێشكۆ باشتر دەكات.

ئۆفەرە نوێیەكەی نیوكاسڵ بۆ گواستنەوەی شێشكۆ لە 80 ملیۆن یۆرۆ زیاتر دەبێت، ئەوەش دوای گفتوگۆ ئەرێنییەكانی نێوان هەردوو یانەكە دێت.

هیچ رێككەوتنێک لە نێوان هەردوو یانەدا نەكراوە، مانچێستەر یونایتد هیچ ئۆفەرێكی فەرمی پێشكەشنەكردووە و لایپزیگ نیوكاسڵ یونایتد بە باشتر دەزانێت.

بێنیامین شێشكۆ لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی سالزبۆرگەوە بە بەهای 24 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لایپزیگەوە كرد و بەهای ئێستای یاریزانەكە 70 ملیۆن یۆرۆیە.

شێشكۆ لەگەڵ لایپزیگ بەشداری 87 یارییكردووە و توانیویەتی 39 گۆڵ بكات و 8 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button