دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ تۆتنهام یاریزانێكی بارسێلۆنای دەوێت و چوار یانە هەوڵی گواستنەوەی هۆیلوند دەدەن

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

نیوكاسڵ كار لەسەر گواستنەوەی بەرگریكارێک دەكات، راهێنەری ئێڤەرتن داوای شەش گرێبەستی نوێ دەكات و رۆدریگۆ خۆی یەكلاییكردووەتەوە.

نیوكاسڵ دەیەوێت ئۆفەرێک بە بەهای 40 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی مارک گێی پێشكەشبكات و كریستاڵ پاڵاسیش بەهای یاریزانەكە بە 50 ملیۆن پاوەند دادەنێت – تایمز.

دەیڤد مۆیس راهێنەری ئێڤەرتن دەیەوێت ئیدارەی یانەكەی لە مێركاتۆی هاوینەدا شەش یاریزانی دیكە بگوازێتەوە – تێلیگراف.

تۆتنهام ئۆفەرێک بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی مارک كاسادۆ پێشكەشدەكات – سپۆرت.

رۆدریگۆ دەیەوێت لە ریال مەدرید بمێنێتەوە هەرچەندە لەلایەن ئارسیناڵ، لیڤەرپوول و تۆتنهامەوە گرنگی پێدەدرێت – ئاس.

كریستاڵ پاڵاس و یوڤێنتوس كێبڕكێی بەدەستهێنانی ئارناو مارتینێز بەرگریكاری ئیسپانی یانەی جیڕۆنا دەكەن – توتۆ سپۆرت

شتوتگارت كار لەسەر گواستنەوەی فابیۆ ڤیێرا یاریزانی پۆرتوگالی یانەی ئارسیناڵ دەكات – ئاتلێتیک.

پۆرتۆ گرنگی بە گواستنەوەی جەیكوب كیڤیۆر بەرگریكاری پۆڵەندی یانەی ئارسیناڵ دەدات – ئابۆلا.

تۆتنهام هەوڵی فرۆشتنی یێڤێس بیسوما ناوەڕاستكاری مالی یانەكەی دەدات تاوەكو شوێن بۆ گواستنەوەی كۆنۆر گالاگێر بكاتەوە – فوتبۆڵ ئینسایدەر.

لیڤەرپوول چاودێری ناتان كۆلێنس بەرگریكاری ئێرلەندی یانەی برێنتفۆرد دەكات – گیڤ می سپۆرت.

وێستهام ئۆفەرێكی بە بەهای 10 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی جۆن ڤیكتۆر گۆڵپارێزی بۆتافۆگۆ پێشكەشكرد – فوتبۆڵ ئینسایدەر.

بایەر لیڤەركوزن چوویە نێو كێبڕكێی گواستنەوەی راسموس هۆیلوند هێرشبەری دانیماركی مانچێستەر یونایتد و بۆ گواستنەوەی كێبڕكێی ئەیسی میلان، ئینتەر میلان و یوڤێنتوس دەكات – كۆت ئۆفساید.

بابەتی زیاتر

Back to top button