ئیتاڵیاگرنگترین

لووکمان هەڕەشەکانی دەباتەسەر

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی دوێنێ لە پەیامێکی فەرمیدا لە پلاتفۆڕمەکانی خۆیەوە ئادێمۆلا لووکمان هۆشداریی دا بە یانەکەی ئەگەر رێگری زیاتری بۆ دروستبکەن لە رۆشتنی و تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی نوێ، ئەمڕۆ یاریزانە نەیجیریەکە پەیامەکەی کردە کردار.


لووکمان کێشەکەی لەگەڵ ئاتاڵانتا گەیاندووەتە ئاستێکی دیکە بەوەی یاریزانەکە داوای رۆشتن دەکات و یانەکەشی مەرجی هەیە بۆ دەستبەرداربوونی بۆ یانە خوازیارەکان بەتایبەت ئینتەر میلان کە دوایین جار ئۆفەرێکی دیکەی بە بەهای 42 ملیۆن یۆرۆ و 3 ملیۆنی دیکەی گۆڕانکارییەکان پێشکەشکرد، بەڵام ئاتاڵانتا سوورە لەسەر ئەوەی بە کەمتر لە 50 ملیۆن نایفرۆشێت.

ئینتەر میلان دووەم ئۆفەر بۆ گواستنەوەی لووکمان پێشکەش دەکات

فابریزۆ رۆمانۆ نوێترین پێشهاتی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی ئەمڕۆ یاریزانە نەیجیریەکە ئامادەی راهێنانی یانەکەی نەبووە وەک پەیامێک بۆ پیشاندانی سووربوونی لە جێهێشتنی ئاتاڵانتا.

رۆمانۆ زانیویەتی کە یانەکەشی پێداگرە لەسەر هەڵوێستەکەی و ئامادە نییە بە 45 ملیۆن بە گۆڕانکارییەکانەوە دەستبەرداریی بێت. لایەنی دووەمیش کە ئینتەرە، تا ئێستا ئۆفەرێکی نوێی بۆ ئەو یاریزانە پێشکەش نەکردووە.

ئێستا نەک هەر ئینتەر میلان، لە ئنگلتەراشەوە خوازیاری دیکە دەرکەوتوون بۆ گواستنەوەی لووکمان کە یانەی ئارسیناڵە و وەک جیگرەوەی  ئێبێرێچی ئیزێی دەبینێت بەتایبەت لە رووی تێچووی گواستنەوەوە.

ئارسیناڵ دەست لە ئیزێ هەڵدەگرێت و ئامانجێکی هەرزانتر راو دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button