بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سعوودییەکان گرەوێکیان لە مەدریدی و لەندەنییەکان بردەوە

Yariga App

یاریگا –

سعوودییەکان لە شۆڕشی گواستنەوەکان بەردەوامن و ئەمجارەش گرەوێکیان لە یانە ناودارەکانی ئەوروپا بردەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یانەی ئەهلی گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ ئینزۆ میلۆتی یاریزانی شتوتگارت.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەنووسە ئیتاڵییە، سەرکەوتنی ئەهلی لە گواستنەوەی میلۆت حەپەسانێکی گەورەبوو بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید کە ئەو یانە مەدریدیەش هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

نەک هەر لە مەدریدەوە، یاریزانە فەڕەنسییەکە بە تۆتنهامی لەندەنیشەوە دەبەسترایەوە، بەڵام لە کۆتاییدا ناوەڕاستکارەکە درێسی ئەهلی دەپۆشێت.

فابریزۆ ئەوەشی زانیوە کە رێککەوتنی زارەکیی لەنێوان یانە سعوودیەکە و یاریزانە 23 ساڵیەکە کراوە.


میلۆت لەسەر ئاستی هەڵبژاردە، یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئۆڵیمپی فەڕەنسا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button