ئه‌ڵمانیاگرنگترین

باوەڕپێنەکراو؛ مووچەکەی دیازل لەگەڵ بایرن ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

زانیارییەکی باوەڕپێنەکراو ئاشکرادەکرێت لە وردەکاریی گواستنەوەی لویس دیاز بۆ بایرن میونشن.

چەند رۆژێ لەمەوبەر بایرن بەفەرمی گواستنەوەی لویس دیازی لە لیڤەرپوولەوە گواستەوە بە گرێبەستێک تا ساڵی 2029 دەخایەنێت و ژمارە 14ی یانەکەشی پێدا.

هەر ئەوکات سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان تێچووی گرێبەستی ئەستێرە کۆڵۆمبییەکەیان ئاشکراکرد کە 75 ملیۆن یۆرۆ بووە. ئەوەش واتا 21 ملیۆن یۆرۆ زیاتر لەوەی سێ ساڵ لەمەوبەر لە پۆرتۆی پۆرتوگالیەوە گواستیانەوە.

بایرن میونشن گرێبەستی لویس دیازی یەکلاییکردەوە

ئێستا و بەگوێرەی زانیاریی نوێ کە پێگەی ترانسفێرمارکتی تایبەت بە گواستنەوەی یاریزانان ئاشکرایکردووە، مووچەی هێرشبەرە کۆڵۆمبیەکە لەگەڵ باڤارییەکان چەندین لەوە زیاترە لە رێدز وەریدەگرت.

وەک سەرچاوەک نووسیویەتی، پێشتر مووچەی هەفتانەی دیاز لە یانە ئینگلیزیەکە 63 هەزار یۆرۆ بووە. بەڵام ئێستا لە یانە ئەڵمانییەکە هەفتانە 269 هەزار یۆرۆی پێدەدرێت. ئەوەش واتا چوار هێندە زیاتر لەوەی لە لیڤەر وەریدەگرت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button