
یاریگا –
سەرەڕای نەبوونی جیاوازی گەورە لە نێوان یانەی هەولێر و سەمیر بابۆ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەڵام دەستەی کارگێڕی نوێی یانەکە جیاواز بیردەکاتەوە.
دوێنێ یەکشەممە، تۆڕی وەرزشی یاریگا بڵاویکردەوە؛ ئهو لێژنه هونهرییهی كه لهلایهن دهستهی كارگێری یانهی ههولێر بۆ دەستنیشانکردنی راهێنەر و گواستنەوەی یاریزانان پێکهێندراوە، دوێنێ له دوو كاتی جیاواز دووجار لهگهڵ سهمیر بابۆ كۆبوونهوهتهوه.
تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بۆ پاراستنی پەیوەندییەکانی نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت دەستی بە چەند زانیارییەک گەیشتووە.
دەستەی کارگێڕی نوێ لە رێککەوتن لەگەڵ سەمیر بابۆ دوورە، بەڵکو چەند جێگرەوەیەکیان دەستنیشانکردووە و گفتوگۆش لەگەڵ راهێنەرێکی گەورەی عێراقی کراوە.
سەرچاوەکە دووپاتیدەکاتەوە، لێژنە هونەرییەکەی یانەی هەولێر گفتوگۆی راستەوخۆی لەگەڵ باسم قاسم، راهێنەری پێشووی یانەی تەڵەبە دەستپێکردووە و پێشڤەچوونی زۆر لە گفتوگۆکاندا کراوە.
داواکارییەکان چین؟
یانەی هەولێر داوایەکی راستەوخۆی لە باسم قاسم کردووە، داواکەش بریتییە لە بەدەستهێنانی دەستکەوت بۆ وەرزی داهاتوو. بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگا، باسم قاسم تەحەداکەی قبووڵکردووە و ئامادەیە ببێتە راهێنەری یانەی هەولێر.
یاریگا لە سەرچاوەیەکی دیکەی ئاگادار زانیویەتی، دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر بۆ بڕیاردان لەسەر راسپاردەکانی لێژنەی هونەری و دەستنیشانکردنی باسم قاسم وەکو راهێنەری نوێی یانەکە بەزووترین کات کۆدەبێتەوە.
یاریگا خاڵی ناكۆكی سهمیر بابۆ لهگهڵ ههولێر ئاشكرا دهكات
باسم قاسم کێیە؟
باسم قاسم یەکێکە لە دیارترین راهێنەرانی عێراق و پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی وەکو شوڕتە، کەرخ، دهۆک، زاخۆ، تەڵەبە، سلێمانی، زەوڕا و چەند یانەیەکی دیکە کردووە.
باسم لە دایکبووی 22ی مارس/ئاداری ساڵی 1963ی بەغدایە و وەرزی رابردوو راهێنەری یانەی تەڵەبە بوو.
پێشتر قاسم سێجار نازناوی خولی عێراقی و جارێکیش پاڵەوانی خولی یەمەنی و دوو نازناوی ئاسیایی هەیە.