تەواو؛ ئێڤەرتن یاریزانێكی چێڵسی دەگوازێتەوە

یاریگا –
یانەی ئێڤەرتنی ئینگلیزی كیرنان هۆڵ یاریزانی ئینگلیزی یانەی چێڵسی دەگوازێتەوە.
كیرنان هۆڵ لە هاوینی 2024 بە بەهای 35.4 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی لێستەر سیتیەوە پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد.
🚨🔵 EXCL: Kiernan Dewsbury-Hall to Everton, here we go! Permanent deal agreed with Chelsea and player side.
Understand fee is worth £25m fixed plus add-ons up to £28/29m total package.
KDH, Ugochukwu and Chukwuemeka are all leaving Chelsea on permanent deal. pic.twitter.com/MPcFgjAe0s
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) August 4, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، هەموو شتێک كۆتاییهاتووە و كیرنان هۆڵ پەیوەندی بە ئێڤەرتنەوە دەكات.
هۆڵ بە گرێبەستێكی هەمیشەیی و بە بەهای 25 ملیۆن پاوەندی جێگیر و چوار ملیۆن گۆڕانكاری پەیوەندی بە ئێڤەرتنەوە دەكات.
یاریزانە 26 سالانەكە لەگەڵ چێڵسی بەشداری 36 یارییكردووە پێنج گۆڵیكردووە و چوار گۆڵیشی درووستردووە.