ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

تەواو؛ داروین نوێنز لەگەڵ یانەیەک رێککەوت

هەموو شتێک کۆتایی هاتووە..

Yariga App

یاریگا –

داروین نونێز، هێرشبەری ئوروگوایی لەگەڵ هیلال لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوت.

رۆژنامەنووسی سکای ئیتاڵیا رودی گالێتی بڵاویکردووەتەوە، داروین نوێنز، هێرشبەری لیڤەرپوول لەگەڵ یانەی هیلالی سعوودی رێککەوتووە و رووناکی سەوزی بۆ هیلال هەڵکردووە و ئامادەیە روو لە خولی رۆشنی سعوودی بکات.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، لە چەند رۆژی داهاتوو گفتوگۆی فەرمی نێوان هیلال و لیڤەرپوول لەسەر گرێبەستەکەی نونێز دەستپێدەکات و سعوودیەکان ئۆفەرێکی فەرمییان ئامادەکردووە.

نونێز بە پڕۆژەی سعوودیەکان سەرسامە، سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری نوێی یانەکە کاریگەری لەسەر بڕیاری هێرشبەرەکەی رێدز هەبووە و رازیکردووە پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.

هێرشبەرە 26 ساڵانییەکە لە هاوینی 2022 بەبڕی 85 ملیۆن یۆرۆ لە بێنفیکاوە پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد و تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ رێدز هەیە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 45 ملیۆن یۆرۆیە.

نوێنز بە درێسی لیڤەرپوول لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداریی 143 یاریی کردووە، 40 گۆڵی کردووە و 26 گۆڵی دروستکردووە.

نازناوێکلی پرێمەرلیگ، نازناوێکی جامی خولی ئینگلتەرا و نازناوێکی قەڵخانی ئینگلتەرای لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button