
یاریگا –
یانه‌ی ریال مه‌درید و چابی ئاڵۆنسۆ كێشه‌یان له جێ به‌جێكردنی لێدانی سزا هه‌یه.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی تیشک دەخاتە سەر یەکێک لەو کێشە شاراوانەی کە کارلۆ ئانچیلۆتی دووچاری ببوو، تەنانەت چابی ئەلۆنسۆش له‌وانه‌یه ڕووبەڕووی ببێته‌وه ئه‌ویش ئاستی لاوازی جێبەجێکردنی لێدانی سزایه.
چابی ئەلۆنسۆ، پێشتر لەگەڵ یانەی بایەر لیڤەرکوزن ئەم کێشەیەی هەبووە، لە وەرزی رابردوودا، یانە ئەڵمانییەکە لە کۆی حه‌فت لێدانی سزا، سێ لێدانیان بەفیڕۆداوە، ئەمەش ئاماژه‌یه کە ئەلۆنسۆ پێویستە گرنگییەکی تایبەت بەم لایەنە بدات.
کێشەکە تەنها پەیوەست نییە بە ئالۆنسۆ، بەڵکو ریاڵ مەدرید لە چەند وەرزەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو لەم بابه‌ته کێشەی هەبووە.
ماركا ئاشكرایكردووه، له وەرزی 2023-2024 یانەکە ڕێژەی 44.44%ی لێدانە سزاكانی بەفیڕۆداوە، کە بەرزترین ڕێژەیە لە چەند ساڵی رابردوو.
هه‌روه‌ها له وەرزی ڕابردوو بەگشتی ڕێژەی بەفیڕۆدانی لێدانی سزا گەیشتە 36.84%، واتە لە هەر سێ لێدان یەکێکیان گۆڵ نەبووە.
له وەرزی2022-2023 دۆخەکە باشتر بوو، بەڵام هێشتا کێشەی هه‌بووه، لە کۆی 18 لێدانی سزا، چوار لێدانیان به فیرۆداوه و له وەرزی 2020/2021 ئەم وەرزە بە وەرزی نموونەیی دادەنرێت، چونکە یانەکە سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی هەموو ئەو لێدانە سزایانەی کە بۆیان هەژمار کران.
لەگەڵ هاتنی کیلیان ئێمباپێ، چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوون كه كیلیان بتوانێت كێشه‌كه بۆ ریال چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام وهزری رابردووش ئه‌م یاریزانه نه‌یتوانی وه‌ك پێویست چاره‌سه‌ی ئه‌م كێشه‌یه بكات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له هاتنی ئاڵۆنسۆ، ئێمباپێ ببێته جێبه‌جێكاری یه‌كه‌می لێدانه سزاكانی یانه‌كه.