چاره‌نووسی مسته‌فا قابیل یه‌كلایی ده‌بێته‌وه

یاریگا –
مسته‌فا قابیل یاریزانی لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی هه‌ولێر بڕیار له‌باره‌ی چاره‌نووسی خۆی ده‌دات.
تۆڕی وه‌رزشی یاریگا له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا زانیویه‌تی، یانه‌ی هه‌ولێر مافی ده‌ستبه‌رداربوون به مسته‌فا قابیل نادات و ده‌یه‌وێت له یانه‌كه بمێنێته‌وه، یاریزانه‌كه‌ش بریاریداوه ئه‌و ئۆفه‌رانه‌ی پێشكه‌شی كراوه، گرنگی پێنه‌دات و بریاری مانه‌وه‌ی له هه‌ولێڕ داوه.
یاریگا زانیاری ئه‌وه‌شی ده‌ستكه‌وتووه، مسته‌فا قابیل بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به یه‌كێك له یانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بكات داوای مافی ده‌ستبه‌رداربوونی له یانه‌كه كردووه، به‌ڵام یانه‌كه رازی نه‌بووه یاریزانه‌كه ریزی تیپه‌كه‌ی قه‌ڵا و مناره جێبهێلێت و یاریزانه‌كه‌ش به مانه‌وه رازی بووه.
یانه‌كانی ئیتیفاقی سعودی و قوە جەوییە و گەرمە و دهۆك هه‌وڵیاندا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مسته‌فا قابیل بكه‌ن بەڵام یاریزانەکە ئۆفەرەکەكانی رەتکردووەتەوە.
قابیل ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێڕاق له كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنانه له به‌سڕه ئاماده‌كاریی بۆ به‌شداریكردن له جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان ده‌كه‌ن كه بڕیاره مانگی داهاتوو له سعودیه بكرێت.