ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ ریال مەدرید لەم هاوینە گرێبەستی دیکە واژۆ دەکات؟

هەموو شتێک یەکلاییدەبێتەوە..

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لەم هاوینە تاوەکو ئێستا گرێبەستی لەگەڵ سێ بەرگریکار و ناوەڕاستکارێک واژۆکردووە و هاندەران دەپرسن ئاخۆ یانەکە گرێبەستی دیکە واژۆ دەکات یاخود نا.

رۆژنامەنووسی کادینا کۆپێ ئارانچا رۆدریگێز روونیکردووەتەوە، ریال مەدرید نیازی نییە لەم هاوینە هیچ گرێبەستێکی دیکە واژۆ بکات و چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەری یانەکەی لە بڕیاری کۆتایی ئاگادارکردووەتەوە و مێرکاتۆی مەدرید کۆتایی هاتووە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، چابی ئاڵۆنسۆ داوای گواستنەوەی ناوەڕاستکارێکی دیکەی کردووە، بەڵام ریال مەدرید پێی گوتووە پێویستە بەو یاریزانانەی لە بەردەستییەتی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکە رێکبخاتەوە و هیچ یاریزانێکی دیکە ناگوازنەوە.

هاوینی 2024 تۆنی کروس ماڵاوایی لە لاکێشەی سەوز کرد و ئەم هاوینەش لوکا مۆدریچ پەیوەندی بە ئیسی میلان کرد و تیپەکە دوو لە بەئەزموونترین ناوەڕاستکارەکانی لەدەستداوە.

یانەکە بڕوای وایە یاریزانە لاوەکانی وەک چوامێنی، کاماڤینگا و ئاردا گولەر لە چەند وەرزی رابردوو ئاستیان بەرەوپێش چووە و ئێستا دەتوانن سەرکردایەتی هێڵی ناوەڕاست بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button