ئینگلتەراگرنگترین

🎥 | ریال مەدرید دەست بە مەشقەکانی دەکاتەوە

لە مانگی ئاب چوار یاریی دەکەن

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ دووشەممە 4ـی ئابی 2025، ریال مەدرید دەست بە مەشق و ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ دەکات.

کەمێک لەمەوبەر چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەر ریال مەدرید گەیشتە شاری وەرزشی ریال مەدرید، پێش چوونەژوورەوەی بۆ کەمپی یانەکە واژۆی بۆ هاندەرانی مێرێنگی کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئالڤارۆ ئێستێبان، ئێندریکی بەڕازیلی کاتژمێر 8:30 پێش هەموو یایزانەکان لە شاری وەرزشی ریال مەدرید ئامادەبووە.

ریال مەدرید لە 12ـی ئەم مانگە، کاتژمێر 20:00 بەکاتی هەولێر لە یارییەکی ئامادەکاری رووبەڕووی تیرۆلی نەمسایی دەبێتەوە و بەر لە وەرزی نوێ تەنیا یەک یاریی ئامادەکاریی دەکات.

هاوکات ریال مەدرید لە 19ـی هەمان مانگ لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی لالیگا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ئۆساسۆنا دەکات.

یارییەکانی ریال مەدرید لە مانگی ئاب

 

بابەتی زیاتر

Back to top button