دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ تۆتنهام ئەستێرەیەكی ریال مەدریدی دەوێت و نیوكاسڵ ناوێكی دیكەی بۆ لیستی داواكارییەكانی زیادكرد

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام دەیەوێت شوێنگرەوەی سۆن بگوازێتەوە، نیوكاسڵ بەدوای هێرشبەرێكدا وێڵە و دۆناروما دەیەوێت پەیوەندی بە پرێمەرلیگەوە بكات.

تۆتنهام دەیەوێت بۆ شوێنگرتنەوەی هیونگ مین سۆن گرێبەست لەگەڵ رۆدریگۆ ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی ریال مەدرید واژۆ بكات – ئاس.

نیوكاسڵ هەوڵی گواستنەوەی گۆنچالۆ رامۆس هێرشبەری پۆرتوگالی پاریس سانجێرمان دەدات ئەگەر لە گواستنەوەی بێنیامین شێشكۆ سەركەوتوو نەبێت – دەیلی مەیڵ.

ئینتەر میلان ئارەزووی گواستنەوەی مەیسن گرینوود هێرشبەری پێشووی مانچێستەر یونایتد و ئێستای مارسیلیا دەكات – كۆرێری دێلۆ سپۆرت.

جیانلویجی دۆناروما گۆڵپارێزی ئیتاڵی یانەی پاریس سانجێرمان ئارەزووی پەیوەندیكردن بە مانچێستەر یونایتدەوە دەكات – تیم تۆک.

لایپزیگ هەوڵی گواستنەوەی تیریكوێ جۆرج هێرشبەری لاوی ئینگلیزی یانەی چێڵسی دەدات – فابریزیۆ رۆمانۆ.

هیلالی سعوودی داروین نونێز هێرشبەری ئوروگوای یانەی لیڤەرپوول دەكاتە ئامانج – ئاتلێتیک.

ئانتۆنی هێرشبەری بەڕازیلی یانەی مانچێستەر یونایتد نایەوێت پەیوەندی بە خولی رۆشنی سعودییەوە بكات و دەیەوێت پەیوەندی بە ریال بێتیسەوە بكات – سپۆرت.

ئالیخاندرۆ گارناچۆ هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی مانچێستەر یونایتد دەیەوێت پەیوەندی بە چێڵسیەوە بكات و چاوەڕێی دەستپێکردنی گفتوگۆكانە – فابریزیۆ رۆمانۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button