بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نوێترین زانیاریی لەسەر گفتوگۆی نێوان نەسڕ و یاریزانەکەی بایرن

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسڕی سعوودی دەیەوێ بە نوێکردنەوەی ریزەکانی و پێکهاتەیەکی تۆکمەوە بچێتەنێو وەرزی نوێ، بۆ ئەو مەبەستەش چاوی لەوەیە دڵی بەرگری بگوازێتەوە.

دوو هەفتە لەمەوبەر فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکرد کە ئاتلێتیک بیلباو، یانەی پێشووی لاپۆرت،  یەکەمین ئۆفەریان بەشێوەی زارەکی بەو بەرگریکارە راگەیاندووە و ناوبراویش ئێستا لە دەرەوەی پرۆژە نوێیەکەی نەسڕە، هەر بۆیە ئاتلێتیک دەیانەوێ بیگوازنەوە بۆ سان مامێس. بۆیە نەسڕ بەدوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕێت و چاوی لە تواناکانی کیم مین جای یاریزانی بایرن میونشن بوو.

چاوەڕواننەکراو؛ گەورەیەکی ئیسپانیا گفتوگۆی بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی نەسڕ دەستپێکرد

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە هەر فابریزۆ بڵاویکردووەتەوە، لەوەتەی مانگی یۆنیۆ/حوزەیرانەوە گفتوگۆی نێوان نەسڕ و یاریزانە کۆرییەکە هیچ بەرەوپێشچوونێکی بەخۆوە نەبینیوە.

رۆمانۆ زانیوشیەتی کە لەم قۆناخەی بازاری گواستنەوەکاندا نەسڕ ئامانجی سەرەکییتری دیاریکردووە. لە کۆتا چەند هەفتەی رابردووشدا یانە سعوودیەکە هیچ جووڵەیەکی بۆ بەرگریکارە 28 ساڵیەکە نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button