بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تەواو؛ نەورۆز گرێبەستێکی دیکەی یەکلاییکردەوە

دووەم گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراقی گواستەوە..

Yariga App

یاریگا –

نەورۆز گرێبەستی عەلی جاسم، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراقی یەکلاییکردەوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، یانەی نەورۆز لەگەڵ عەلی جاسم، گۆڵپارێزی یانەی دیالە و هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و گۆڵپارێزەکە بۆ ماوەی وەرزێک گرێبەستی لەگەڵ نەورۆز واژۆ کردووە.

عەلی یاریی بۆ یانەکانی ئەمانەی بەغدا، قاسم و دیالا کردووە، لە 2024 پەیوەندی بە نەورۆز کرد، سەرەڕای ئەوەی گرێبەستەکەشی راگەیەندرا بەڵام وەلی کەریمی راهێنەری ئەوکاتی نەورۆز گۆڵپارێزەکەی بەدڵ نەبوو بۆیە بەڕێکرا.

گۆڵپارێزە 28 ساڵانییەکە لە وەرزی رابردووی خولی ئستێرەکانی عێراق بەشداریی یارییەکی کردووە.

هاوکات ئەمە دووەم گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراقە لەم هاوینە پەیوەندی بە نەورۆز دەکات، هەینی رابردوو 1ـی ئابی 2025 نەورۆز بەشێوەیەکئ فەرمی گواستنەوەی ره‌زا عه‌بدولعه‌زیز، گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵێمپی عێراق راگەیاند.

فەرمی نەورۆز گرێبەستێکی دیکەی راگەیاند

 

بابەتی زیاتر

Back to top button