
یاریگا –
بڕیاره شاندێكی فه‌رمی له یه‌كێتی تۆپی پێی كه‌نداو بۆ دڵنیابوونه‌وه له به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان سه‌ردانی زاخۆ بكات.
له چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی وەشانی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو بۆ وەرزی 2025-2026، شاندێکی فەرمی لە یەکێتیی تۆپی پێی کەنداوی سەردانی زاخۆ بكات و لەلایەن یانەی زاخۆ پێشوازییان لێدەکرێت.
شاندەکە بە سەرۆکایەتی ئەمینداری گشتی، جاسم ڕومەیحییە، بەرنامەی سەردانەکە گەشتی مەیدانی بۆ زاخۆ و یاریگای نێودەوڵەتیی زاخۆ و دامەزراوەکانی یانەکە ده‌بێت، هه‌روه‌ها کۆبوونەوە لەگەڵ کارگێڕی یانەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی لایەنە ڕێکخستنەکان و به‌رێووه‌چوونی یارییه‌كانی زاخۆ له یاریگای خۆیان ده‌بێت سه‌ردانه‌كه‌ش دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
رومەیحی رایگەیاند، بەشداریی یانە عێراقییەکان رەهەندێکی هونەری و جەماوەریی بەهێز دەبەخشێتە پاڵەوانێتییەکە ئێمە چاوەڕوانی وەشانێکی پرۆفیشناڵتر و کێبڕکێیه‌كی به‌هێزتر دەکەین.
پاڵەوانێتی جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی كه‌نداو له‌ژێر چاودێری یەکێتیی تۆپی پێی کەنداو بەڕێوەدەچێت،وه‌رزی رابردوو یانەی دهۆک نازناوی وەشانی یەکەم پاڵه‌وانیه‌تی بەدەستهێنا