راپۆرتی تایبەتعێراقکوردستانگرنگترین

لۆگۆی نوێی یانەی نەورۆز؛ گوڵە نێرگز و ئاگری نەورۆز دوو هێمای سەرنجڕاکێشن

تۆڕی وەرزشی یاریگا لۆگۆی نوێی یانەی نەورۆز شیدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەورۆز لە هەنگاوێکی ناوازەدا، لۆگۆ و بڕاندینگی یانەکەی بەتەواوی دەگۆڕێت.

نەورۆز لە پرێس کۆنفڕانسی ناساندی دەستەی راهێنەری وەرزی نوێ لە بارەگای سەرەکی یانەکە لە شاری سلێمانی، لۆگۆی نوێی یانەکەی ئاشکرا کرد.

لۆگۆی یانەی نەورۆز بە شێوازێکی مۆدێرن دیزاین کراوە، هەرچەندە لۆگۆیەکی سادەیە، بەڵام چەندین مانای گەورەی تێدا کۆکراوەتەوە.

پێناسەی لۆگۆی نوێ: لۆگۆی یانەی وەرزی نەورۆز، وەکو دەروازەیەکە بەرەو جیهانی وەرزش و رۆحی نەورۆزی. بەشێوەیەک هونەری سەرنجڕاکێشی رێز لە کولتوور و بەها باڵاکان دەگیرێت. لۆگۆکە ئاوێتەیە لە رەنگ، هێما و وشە، کە پێکەوە پەیامێکی بەهێز و پڕمانا دەگەیەنن.

  • لۆگۆی نوێی یانەی نەورۆز بە شێوەی بازنەییە، هێمای تەواوەتی و گشتگیرییە. ئەم شێوەیە هەستێکی تەواوەتی دەبەخشێت و ئاماژەیە بۆ گرنگی و کاریگەری یانەکە لە کۆمەڵگادا.
  • گوڵە نێرگز: لە هەردوو لای لۆگۆکە، دوو گۆڵی نێرگز دیزاین کراون، گوڵەکانی نێرگز هێمای بەهار، ژیانەوە و رێزلێنانە. گوڵی نێرگز بەشێکی دانەبڕاوە لە فەرهەنگ و کولتووری کوردیدا.
  • ئاگر: هێمای ئاگر لە ناوەڕاستی لۆگۆی نوێی نەورۆز دیزاین کراوە. ئاگر هێمای سەرەکی و دانەبڕاوە لە نەورۆز و مێژووی کوردستان.
  • رەنگی سوور: سوور رەنگێکی پڕشنگدار و سەرنجڕاکێشە. هێمای وزە، ئاگرین و گەرمییە. لەلایەکی دیکەوە رەنگی سوور ئاماژەیە بۆ ئارەزووی بەهێز بۆ سەرکەوتن، ئاڵنگاری و خۆشەویستی بۆ وەرزش.
  • رەنگی سپی: لە ناوەڕاستی لۆگۆکەدا داندراوە. سپی رەنگی پاکی، بێگەردی و روونییە. رەنگەکە ئاماژەیە بۆ ئاشتی، هاوسەنگی و ئومێدی نوێ.
لۆگۆی نوێی یانەی نەورۆز

نەورۆز یەکێکە لە دیارترین یانەکانی عێراق و کوردستان، لە ساڵی 1994 لە شاری سلێمانی دامەزراوە. یانەکەی شاری هەڵمەت و قوربانی خاوەنی یەکێک لە جوانترین یاریگاکانی عێراقە و بە ئانفیڵدەکەی کوردستان ناوبانگی دەرکردووە.

نەورۆز لە 3ی یۆلیۆ/تەمووزی ساڵی 2021 بۆ یەکەمجار لە مێژوودا گەیشتە خولی ئەستێرەکانی عێراق. لە وەرزی رابردوودا بەکۆکردنەوەی 53 خاڵ پلەی نۆیەمی بەدەستهێنا.

لۆگۆی کۆن و نوێی یانەی نەورۆز

بابەتی زیاتر

Back to top button