ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

زاخۆ ئەستێرەیەکی پێشووی لیۆنی فەڕەنسی دەگوازێتەوە و گرێبەستی ئەستێرەیەکیش نوێدەکاتەوە

سەرچاوەیەکی باڵا دوایین زانیارییەکان لەبارەی مێرکاتۆی هاوینەی زاخۆ بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی زاخۆ لەلایەک کار لەسەر تەواوکردنی وردەکارییەکانی دەستنیشانکردنی ئەیوب ئۆدیشۆ وەکو راهێنەری نوێی یانەکە دەکات و لەلایەکی دیکەشەوە، خەریکە دوو بۆمبی گەورە بۆ هاندەران ئامادە دەکات.

سەرچاوەیەک کە بۆ پاراستنی پەیوەندییەکان نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، یانه‌ی زاخۆ له‌ گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی پێشووی یانه‌ی لیۆنی فه‌ڕه‌نسی و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌مجه‌د عه‌توان نزیكه‌.

یانەی زاخۆ شاندێکی تایبەتی ناردووەتەوە بەغدا و ئەمشەو یەکەم کۆبوونەوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەمجەد عەتوان دەکەن. سەرچاوەکە دووپاتیدەکاتەوە؛

شاندەکەی زاخۆ بە تەواوی خۆی بۆ دانوستانەکان ئامادەکردووە و دەیانەوێت ئەمجەد عەتوان بهێڵنەوە و حەزی یاریزانەکەش بۆ بەردەوامبوون لە زاخۆ، دانوستانەکان ئاسانتر دەکات.

چەند یانەیەکی عێراقی ئۆفەری گەورەیان پێشکەشی ئەمجەد عەتوان کردووە، تەنانەت تەڵال بلووشی، راهێنەری پێشووی یانەکە و راهێنەری ئێستای تەڵەبە، بە ئاشکرا باسی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی عەتوان کردووە.

عەتوان یەکێکە لە باشترین یاریزانانی ئێستای عێراق و وەرزی رابردوو رۆڵێکی باڵای لە یانەکەی پرا دەلال گێرا. عەتوان 13 گۆڵ و 9 ئەسیستی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق کرد و لە جامی عێراقیش تەنیا یەک ئەسیستی هەبوو.

یاریگا لە سەرچاوەیەکی دیکەی باڵای ئاگادار لە مێرکاتۆی یانەی زاخۆ زانیویەتی، یانەی زاخۆ گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی پێشووی ئۆڵێمپیک لیۆنی فەڕەنسی دەستپێکردووە.

زاخۆ دەیەوێت محەمەد یاتارا، هێرشبەری ئێستای زەفڕەی ئیماڕاتی و پێشووی لیۆنی فەڕەنسی بکاتە ژمارە 9ی یانەکە. سەرچاوەکە دووپاتیدەکاتەوە؛

گفتوگۆکان لەسەر رێچکەیەکی ‘زۆر باش’ بەردەوامن، لەوانەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا، رێککەوتن لەسەر هەموو وردەکارییەک بکرێت و ببێتە بۆمبێکی گەورەی مێرکاتۆی هاوینەی زاخۆ.

یاتارای تەمەن 32 ساڵ، پێشتر یاریی بۆ یانەکانی لیۆن، ئۆکزێر، ئانژی، تروای لە لیگ وەن و لیگ دووی فەڕەنسا کردووە، هەروەها هێرشبەری ستاندار لیاژی بەلجیکی و ژینیوی چینی کردووە. ئێستاش یاریزانی زەفڕەی ئیماڕاتییە.

یاتارا، یاریزانی نێودەوڵەتی گینیاییە، 36 یاریی نێودەوڵەتی کردووە و خاوەنی 12 گۆڵە. پێشتر یاتارا یاریی لە یۆرۆپالیگ کردووە، دوو گۆڵی لە پاڵەوانیەتییە گەورەکەی ئەوروپا کردووە.

واتارا له‌ كاروانی وه‌رزشیدا؛ 300 یاریی كردووه‌، 76 گۆڵ و 22 ئه‌سیستی هه‌یه‌.

تاوەکو ئێستا یانەی زاخۆ 9 یاریزانی بەڕێکردووە، گرێبەستی چوار یاریزانی نوێکردووەتەوە و دوو یاریزانی نوێشی گواستووەتەوە.

مێرکاتۆی ئەم هاوینەی یانەی زاخۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button