
یاریگا –
یانەی زاخۆ لە یەکلاییکردنەوەی ناسنامەی راهێنەری نوێ نزیکبووەتەوە.
سەرچاوەیەکی باڵا لە یانەی زاخۆ بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، یانەکەی پرا دەلال رێککەوتنی تەواوی لەگەڵ ئەیوب ئۆدیشۆ، راهێنەری عێراقی کردووە، تەنیا چەند وردەکارییەکی بچووک ماوە؛
یانەی زاخۆ زۆر لە دەستنیشانکردنی ئەیوب ئۆدیشۆ نزیکە، دەتوانم بڵێم 95%ی وردەکارییەکان تەواوبووە، لەوانەیە لە چەند کاتژمێری داهاتوو هەموو شتێک یەکلاییببێتەوە.
پلان B زاخۆ چییە؟
لە ئەگەری رێکنەکەوتنی کۆتایی زاخۆ لەگەڵ ئەیوب ئۆدیشۆ، دەستەی کارگێڕی یانەکە بڕیاریداوە، بە هیچ شێوەیەک بیر لە راهێنەری ناوخۆیی نەکەنەوە و پەنا بۆ راهێنەرێکی بیانی دەبەن.
سەرچاوەکە رەتیکردەوە ناوی هیچ بەربژێرێکی بیانی ئاشکرا بکات، بەڵام یانەکە چەند ناوێکی وەکو پلانی جێگرەوە داناوە.
ئۆدیشۆی 65 ساڵ پێشتر راهێنەری یانه‌كانی هه‌ولێر، قوە جه‌وییه، ته‌ڵه‌به، زه‌ورا و نه‌فتی ناوەڕاست لە عێراق و یانەی جەیشی سووری بووە.
ئه‌یوب ئۆدیشۆ چوار جار نازناوی خولی عێراقی لەگەڵ یانه‌كانی قوه جه‌وییه دوو جار و جارێك له‌گه‌ڵ ته‌ڵه‌به و جارێكیش له‌گه‌ڵ زه‌ورا به‌ده‌ستهێناوه.
راهێنه‌ره‌كه ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی عه‌بدولغه‌نی شه‌هد، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌و به‌ره بووه راهێنه‌ری یانه‌ی زه‌ورا.