
یاریگا –
سەندرلاند خەریکە ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ تەواو دەکات و گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێکی ئیسپانی واژۆ کرد.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، سەندرلاند لەگەڵ مارک گیو و چێڵسی بە تەواوی رێککەوتووە و ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە دەگاتە یانەکە.
بڕیارە یاریزانی 19 ساڵان لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا، پشکنینی پزیشکی بکات و فەرمی ببێتە یاریزانی سەندرلاند.
سەندرلاند و چێڵسی لەسەر گواستنەوەی گیو بە خواستن تاوەکو کۆتایی وەرزی داهاتوو رێککەوتوون.
گیو لە ساڵی رابردوودا لەگەڵ هەڵبژاردەی ژێر 19 ساڵان بووە پاڵەوانی یۆرۆی ژێر 19 ساڵان.
یاریزانە ئیسپانییەکە بەرهەمی ئەکادیمیای بارسێلۆنایە، لە هاوینی ساڵی رابردوو بەبڕی شەش ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد.
گیو 16 یاریی لەگەڵ چێڵسی کردووە و خاوەنی شەش گۆڵە، پێشتر لەگەڵ بارسێلۆنا دوو یاریی کردبوو و تەنیا خاوەنی یەک گۆڵ بوو.