بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

تەواو؛ مارسیلیا یاریزانێكی دیكە دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

مارسیلیای فەڕەنسی لە گواستنەوەی تیمۆسی ویا هێرشبەری ئەمریكی یانەی یوڤێنتوس نزیكدەبێتەوە.

تیمۆسی ویا لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی لیلەوە بە بەهای 11 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە كرد و گرێبەستەكەی لە هاوینی 2028بەسەردەچێت و بەهای ئێستای لە بۆرسەی یاریزاناندا 17 ملیۆن یۆرۆیە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، هەموو شتێک كۆتاییهاتووە و تیمۆسی ویا پەیوەندی بە مارسیلیاوە دەكات.

ویا بە خواستن پەیوەندی بە مارسیلیاوە دەكات و بژاردەی كڕینەوەی بە 14 ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستەكەیدا زیادكراوە.

هێرشبەرە 25 ساڵانە ئەمریكیەكە تەنیا مارسیلیای دەویست و چاوەڕێی رۆشنایی سەوزی یانەكەی دەكرد.

ویا لەگەڵ یوڤێنتوس بەشداری 78 یارییكردووە و توانیویەتی حەوت گۆڵ بكات و هەمان ژمارە گۆڵ درووست بكات.

مارسیلیا لە مێركاتۆی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ ئۆبامیانگ، دا پاكسیۆ، هۆیبێرگ وماوپای واژۆكردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button