سۆن هیونگ مین وەرزی داهاتوو رووبەڕووی مێسی دەبێتەوە

یاریگا –
سۆن هیونگ مین دوای ماڵئاوایی و جێهێشتنی تۆتنهام پەیوەندی بە خولی ئەمریکییەوە دەکات.
دوای چەندین ساڵ پێشکەش کردنی ئاستی بەرز بە درێسی تۆتنهام، سۆن هیونگ مین ئەستێرەی کۆری لەبەردەم رۆژنامەنووسان وێڕای ئەوەی نەیتوانی کۆنترۆڵی هەستەکانی بکات، بە گریانەوە ماڵئاوایی خۆی لە تۆتنهام راگەیاند.
دوای ماڵئاواییکردنی سۆن، رۆژنامەی گاردیان رایگەیاند کە ئەستێرە کۆرییەکە بە بڕی نزیکەی 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە خولی ئەمریکی دەکات و وەرزی داهاتوو درێسی لۆس ئانجلێس دەپۆشێت.
🎙️🇰🇷#SonHeungMin will leave #TottenhamHotspur:
“I came to North London as a kid, 23 years old—a young boy who didn’t even speak English, and leaving this club as a grown man is a very, very proud moment.”
“It was one of the toughest decisions I’ve ever made.”#손흥민 #토트넘 pic.twitter.com/pJYn8Sogli
— CGTN Sports Scene (@CGTNSportsScene) August 2, 2025
ئەستێرە کۆرییە تەمەن 33 ساڵەکە لە ساڵی 2015 پەیوەندی بە تۆتنهامەوە کرد و ئەمڕۆ بۆ دواجار درێسی سپێرز لە یاری دۆستانە بەرامبەر نیوکاسڵ دەپۆشێت.
شاندێکی یانەی لۆس ئانجلێس ئێستا لە کۆریای باشوورە و تۆتنهامیش بۆ مەشقەکانی پێش وەرزەدا گەشتیان بۆ کۆریا کردووە و یانە ئەمریککیەکە بۆ تەواوکردنی کارەکانی ئەم گواستنەوەیە گەشتی ئەم وڵاتەیان کردووە.
ئەستێرەیەکی دیکەی تۆتنهام، هوگۆ لۆریس پێشتر لە مانگی کانوونی دووەمی 2023دا پەیوەندی بە لۆس ئانجێلێسەوە کرد و بەم نزیکانە سۆن پەیوەندی بە هاوڕێ دێرینەکەی دەکاتەوە.