بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

تەواو؛ پاریس سانجێرمان دوو یاریزان دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی كار لەسەر گواستنەوەی دوو یاریزانی نوێ دەكات.

پاڵەوانی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ لە مێركاتۆی هاوینەدا هیچ گرێبەستێكی نەكردووە و دەیەوێت لەو ماوەیەی بازاڕی گواستنەوە كە ماوە دوو گرێبەست یەكلاییبكاتەوە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، پاریس سانجێرمان دەیەوێت لە چەند رۆژی داهاتووداگرێبەستی هەردوو یاریزان ئیلیا زابارنی و لوكاس چیڤالیێر یەكلاییبكاتەوە.

هەردوو گرێبەستەكە لە قۆناخی كۆتاییدان و پێشبینی دەكرێت بەمزوانە رووبدات.

ئیلیا زابارنی بەرگریكاری بۆرنمس گرێبەستێک بۆماوەی پێنج ساڵ و بە بەهای 55 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ پاریس سانجێرمان واژۆ دەكات.

هەروەها لوكاس چیڤالیێر گۆڵپارێزی فەڕەنسی یانەی لیل بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی پێنج ساڵ پەیوەندی بە پاریسەوە دەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button