ئینگلتەرا

جەیمس میلنەر ژمارەی درێسەکەی وەک رێزێک بۆ دیۆگۆ جۆتا دەگۆڕێت

Yariga App

یاریگا –

جەیمس میلنەری یاریزانی برایتۆن وەک رێزلێنانێک بۆ دیۆگۆ جۆتای هاوڕێی لەم وەرزەدا درێسی ژمارە 20 دەپۆشێت.

جۆتا و ئەندرێ سیلڤای برای لە سەرەتای مانگی تەمموزدا بە رووداوی هاتووچۆ لە باکووری رۆژئاوای ئیسپانیا گیانیان لەدەستدا. هێرشبەرە پورتوگالییەکە لە ماوەی یاریکردنی لە لیڤەرپوول ژمارە 20ی دەپۆشی، کە لەگەڵ میلنەر بۆ ماوەی سێ وەرز بەیەکەوە یارییان کردبوو، پێش ئەوەی میلنەر لە ساڵی 2023 پەیوەندی بە برایتۆنەوە بکات.

ناوەڕاستکارە ئینگلیزییەکە وەکوو رێزێک بۆ هاوڕێ کۆچ کردووەکەی بڕیاریدا بۆ وەرزی داهاتوو درێسی ژمارە 20 بپۆشێت ک پێشووتر لە برایتۆن درێسی ژمارە 6ـی دەپۆشی.

میلنەر سەبارەت بە گۆڕێنی ژمارە درێسەکەی گوتی:

کاتێک گوێم لێبوو کارلۆس (بالێبا) دەیەوێت ژمارەی درێسەکەی بگۆڕێت و ژمارە 20 بەردەست بوو، ویستم وەک رێزێک ئەو درێسە بپۆشم و بەم کارە هەموو کات یادی دیۆگۆ جۆتا بکەمەوە.

لیڤەرپوڵ دوای راوێژکردن لەگەڵ روتی هاوسەری ئەو یاریزانە و خێزانەکەی بۆ هەمیشە ژمارە 20 لە مۆزەخانەی یانەکەی دەهێڵێتەوە و هیچکات پێشکەشی هیچ یاریزانێکی دیکەی ناکات. ئەم ژمارەیە لە هیچ کام لە تیپەکانی لیڤەرپوول خانمان و پیاوان جارێکی دیکە لەبەر ناکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button