ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یاریزانێکی چاوەڕێی رووناکی سەوزی ریال مەدرید

زانیاری نوێ ئاشکرا دەبێت

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید ئامادەکاری بۆ ماڵئاواییکردن لە ئەستێرەیەک دەکات.

پێگەی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، ریال بێتیس لەسەر گواستنەوەی دانی سێبایۆس سوورە و فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانە مەدریدییەکە ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرەکان بگرێت.

سێبایۆس دەیەوێت رێچکەیەکی دیکە لە کاروانی وەرزشی بگرێتەڕێ و چاوەڕێی رووناکی سەوزی ریال مەدریدە.

گرێبەستی سێبایۆس لە هاوینی ساڵی 2027 لە ریال مەدرید بەسەردەچێت، بەڵام لە ماوەی رابردوودا، دەنگۆی زۆر لەسەر چارەنووسی دروستبووە، چونکە ناوی سێبایۆس لە پڕۆژەی داهاتوودا نییە.

سێبایۆس دەیەوێت پەیوەندی بە بێتیس بکات و حەزی بە ژیانی ئەندەلووسە، جیا لەمەش بێتیس دەتوانێت رۆڵێکی سەرکردایەتی بە سێبایۆس بدات، ئەمەش دوای چەندین وەرز لە بەرزبوونەوە و دابەزینی بەردەوام.

ریال مەدرید چاوەڕێی ئۆفەرێکی 10 ملیۆن یۆرۆیی لە ریال بێتیس دەکات، ئینجا گفتوگۆکانی دەباتە ئاستێکی دیکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button