
یاریگا –
ریال مەدرید بڕیاریداوە گۆڕانکاری گەورە لە ستافی پزیشکیدا بکات.
دوای زیادبوونی پێکانی یاریزانانی ریال مەدرید، دەستەی کارگێڕی بڕیارێکی نوێیداوە و دەیەوێت گۆڕانکاری گەورە لە ستافی پزیشکی یانەکەدا بکات.
تۆڕی ئاتلێتیک ئاشکرایدەکات، یەکێک لەهۆکارەکانی گۆڕینی ستافی پزیشکی، ناکۆکی قووڵی نێوان ئەندامانی ستافەکەیە، چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر پڕۆسەی کار دروستکردبوو و لەوانەیە لە هەفتەی داهاتوو، بڕیاری گۆڕینیان دەربکرێت.
ریال مەدرید بڕیاریداوە گۆڕانکاری گەورە بۆ وەرزی نوێ بکات، هەرچەندە دەستپێکردنی وەرز زۆری نەماوە و لە 19ی ئەم مانگە دەستپێدەکات و یەکەم یاریی بەرامبەر ئۆساسونایە.
د. فێلیپێ سێگورا، وەکو سەرپەرشتیاری تیمی پزیشکی یانەکە دەمێنێتەوە. سێگورا لە ساڵی 2021ەوە لەو یانەیە کار دەکات و لە ساڵی 2023 بووە شوێنگرەوەی د. نیکۆ میهیچ.
مانوێل ئارۆیۆ، سەرپەرشتیاری تیمی پزیشکی گرانادا گواستراوەتەوە ریال مەدرید و بە یەکێکە لە باشترین پزیشکانی وەرزشی هەژمار دەکرێت.
پێشبینی دەکرێت هەریەکە لە پزیشکان دانیێل رۆسادۆ و جەیمی ئاباسکاڵ لە تیمی پزیشکی یانەکە دووربخرێنەوە.
لە مانگی مایس/ئایاری رابردوودا، ریال مەدرید بەبێ هەر چوار بەرگریکاری سەرەکی رکابەریی دەکرد. دوای پێکانی هەریەکە لە ئانتۆنیۆ رودیگەر، فێرلاند مێندی، دەیڤد ئالابا و دانی کارڤاخال.