تەواو؛ چێڵسی بەرگریكارێكی هۆڵەندی دەگوازێتەوە

یاریگا –
یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە پتەوكردنی ریزەكانی یانەكەی بەردەوامە و ئەمجارە جۆرڵ هاتۆ بەرگریكاری هۆڵەندی یانەی ئەیاكس دەگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی.
لە چەند رۆژی رابردوودا زۆربەی سەرچاوەكان ئاشكرایانكرد چێڵسی گەیشتووەتە رێككەوتنی كۆتایی و جۆرڵ هاتۆ بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ و گرێبەستێكی درێژخایەن لە یانەی ئەیاكس دەباتە ریزەكانی.
🚨 EXCL: Chelsea reach total agreement with Ajax to sign Jorrel Hato, subject to #Ajax supervisory board approval. Fee above of €40m + sell-on. Pending green light 19yo defender to travel to London for medical & join #CFC on deal until 2032 @TheAthleticFC https://t.co/cEIzA79C4v
— David Ornstein (@David_Ornstein) July 30, 2025
بە گوێرەی زانیاریەكانی سكای سپۆرتس جۆرڵ هاتۆ پشكنینەكانی پزیشكی لەگەڵ چێڵسی تەواو كردووە و بە گرێبەستێكی درێژخایەن و بۆ ماوەی 7 ساڵ واژۆ لەسەر پەڕاوەكانی گرێبەستەكەی لەگەڵ چێڵسی دەكات.
هاتۆ لە هاوینی 2023 لە لاوانی ئەیاكسەوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و بەهای ئێستای بەرگریكارە هۆڵەندیەكە لە بۆڕسەی یاریزاناندا 35 ملیۆن یۆرۆیە.
بەرگریكارە 19 ساڵانەكە وەرزی رابردوو بەشداری 50 یارییكرد و توانی سێ گۆڵبكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.
بلووز لە مێركاتۆی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ جواو پێدرۆ ( 63.7 ملیۆن یۆرۆ)، جەیمی گیتنێز ( 56 ملیۆن یۆرۆ )، لیام دێلاپ ( 35.5 ملیۆن یۆرۆ)، ئیستاڤاو ( 34 ملیۆن یۆرۆ )، داریۆ ئیسوگۆ ( 22.7 ملیۆن یۆرۆ )، مامادۆ سار ( 14 ملیۆن یۆرۆ ) واژۆ كردووە.
هەروەها ماڵئاوایی لە نۆنی مادویكی، جواو فێلیكس، پیترۆڤیچ، كێپا و بێنتێڵی كردووە.