ئه‌مریکاگرنگترین

ماوەی دووركەوتنەوەی لیۆنێل مێسی ئاشكرا كرا

Yariga App

یاریگا –

جۆری پێكانەكەی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی یانەی ئینتەر مەیامی دەستنیشانكرا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یارییەكانی گەڕی دووەمی جامی خولی ئەمریكا ئینتەر مەیامی رووبەرووی نێكاسا بووە و یارییەكەش بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە بەرژەوەندی مەیامی كۆتاییهات.

لە خولەكی 11 یارییەكەدا لیۆنێل مێسی تووشی پێكانێكی قورس بوو بەهۆیەوە نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات و یاریگای جێهێشت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی MiamiHerald هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، مێسی لە ماسولكەكانی بەشی دواوەی رانی راستی تووشی پێكان بووە و بۆ چاكبوونەوەی پێوویستی بە مانگێک هەیە.


لە دوای یارییەكە خافیێر ماسكێرانۆ راهێنەری ئینتەر مەیامی گوتی:

مێسی هەستی بە ناڕەحەتی كرد، تا دوای پشكنینەكان ناتوانین جۆر و ماوەی پێكانەكەی دەستنیشانبكەین، پێدەچێت پێكانەكەی مەترسیدار نەبێت.

مێسی لەم وەرزەی خولی ئەمریكیدا ئاستێكی نایاب پێشكەش دەكات و لە 18 یارییدا توانیویەتی 18 گۆڵ بكات و 9گۆڵیش درووست بكات.

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button