دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ نیوكاسڵ هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرێک دەدات و لیڤەرپوول ئۆفەرێكی دیكە بۆ گواستنەوەی ئیزاک پێشكەش دەكات
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
بێنیانین شێشكۆ لەلایەن دوو یانەی پرێمەرلیگەوە داواكراوە، لیڤەرپوول لە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئامانجەكەی بەردەوامە و چێڵسی لە گواستنەوەی بەرگریكارێک سەركەوتوو بوو.
نیوكاسڵ یونایتد ئۆفەرێكی فەرمی بە بەهای 65.5 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی بێنیامین شێشكۆ پێشكەشی لایپزیگ كردووە – سكای سپۆرتس.
مانچێستەر یونایتد لە گفتۆگۆكانی بۆ گواستنەوەی بێنیامین شێشكۆ بەردەوامە و هێشتا خۆی لە نێوان مانچێستەر یونایتد و نیوكاسڵدا یەكلایینەكردووەتەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ.
لیڤەرپوول دووەم ئۆفەر بۆ گواستنەوەی ئالێكساندەر ئیزاک پێشكەش دەكات، ئەگەر نیوكاسڵ یاریزانێكی جێگرەوەی بگوازێتەوە – دەیلی مەیڵ.
هیونگ مین سۆن دوای جێهێشتنی تۆتنهام، رەزامەندی دەربڕیوە پەیوەندی بە لۆس ئانجلێسی ئەمریكیەوە بكات – گیڤ می سپۆرت.
جۆرێڵ هاتۆ، بەرگریكاری هۆڵەندی پشكنینەكانی پزیشكی لەگەڵ چێڵسی تەواوكرد و بە بەهای 35.5 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە بلووزەوە دەكات – سكای سپۆرتس.
مانچێستەر یونایتد ئامادەیە ئۆفەرێک بە بەهای 61 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی فێرمین لۆپێز ناوەڕاستكاری ئیسپانی بارسێلۆنا پێشكەش بكات – سپۆرت.
میلان لەگەڵ لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی داروین نونێز لە گفتوگۆدایە و دەیەوێت هێرشبەرە ئوروگواییەكە بگوازێتەوە سان سیرۆ و بۆ گواستنەوەی كێبڕكێی هیلالی سعوودی دەكات – سكای سپۆرتس.
كریستاڵ پاڵاس لە گواستنەوەی یان بیسیک شكستیهێنا و ئۆفەرە 28 ملیۆن پاوەندیەكەی رەتكرایەوە – گازێتا دێلۆ سپۆرت.