بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بینیامین شێشکۆ بڕیاری کۆتایی دەدات

Yariga App

یاریگا –

بینیامین شێشکۆ نزیکە لە بڕیارە چارەنووسسازەکە و دوو یانەیش رکابەرایەتی دەکەن.

بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکان کە فابریز رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، شێشکۆ بەمزووانە بڕیاری کۆتایی دەدات.

رۆمانۆ نووسیوشیەتی یانەی نیوکاسڵ کە یەکێکە لە رکابەرە سەرسەختەکان بۆ دەستختنی تواناکانی ئەستێرە سلۆڤینیەکە، هەفتەی رابردوو بە یانەی لایپزیگی راگەیاندووە ئامادەن داخوازییەکانیان جێبەجێ بکەن، بە هەمان شێوە مەرجەکانی هێرشبەرەکەش بەدیدەهێنن.

لە بەشێکی دیکەی زانیارییەکانیدا رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە نووسیویەتی کە هێشتا مانچێستەر یونایتد لە پەیوەندیدایە لەگەڵ لایپزیگ، ئامادەن داخوازییەکانی ئەو یانەیە بدەن ئەگەل خودی شێشکۆ شەیتانە سوورەکان هەڵبژێرێ.

هاوکات فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووسی ئەڵمانی  بڕی ئۆفەرەکەی نیوکاسڵی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی یانە ئینگلیزیەکە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ و 5 ملیۆنی دیکەی گۆڕاکارییەکانی پێشکەش کردووە. لەولاشەوە مان یونایتد بۆ لایپزیگی روونکردووەتەوە هێشتا لە کێبڕکێکەدان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button