
یاریگا –
رەوەز سەلام وتەبێژ و ئەندامی دەستەی کارگێری یانەی هەولێر، باسی یەکەم کۆبوونەوەی دەستەی کارگێری یانەی هەولێر دەکات.
رەوەز سەلام بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، کە دوو لێژنەیان پێکهێناوە، لیژنەیەک کار لەسەر چارەسەرکردنی گرفتەکانی یانەکە دەکات و هەوڵدەدەن بە زووترین کات سەرجەم گرفتە داراییەکانیش چارەسەر بکەن.
هەروەها ئاشکرایکرد، سەمیر بابۆ بژاردەی سەرەکییانە و لەگەڵ راهێنەرەکە دەستیان بە گفتوگۆ کردووە و دەیانەوێت بابۆ لە وەرزی نوێش وەک راهێنەری یانەی هەولێر بمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد لە هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی هیچ کێشەیەکی یاساییان نییە و هەڵبژاردنی دەستەکە بەتەواوی یاساییە.
جیا لەوەش ئاشکرایکرد لە کۆبوونەوەی داهاتوو پۆستەکانی سکرتێر و جێگری سەرۆک و ئەمینداری دارایی یەکلایی دەکەنەوە.