بازاڕی گواستنهوهعێراقکوردستانگرنگترین
نەورۆز لەگەڵ یاریزانێکی پیشەگەر گەیشتە رێککەوتن
دووشەممە دەگاتە سلێمانی..

یاریگا –
نەورۆز لەگەڵ بەرگریکارێکی سڕبی گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی و ئەم هەفتەیە گرێبەستەکە واژۆ دەکرێت.
تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، یانەی نەورۆز لەگەڵ ئۆگنیەن مرزیک، بەرگریکاری سڕبی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی، یاریزانەکە دووشەممە 4ـی ئابی 2025 دەگاتە سلێمانی و گرێبەستەکەی لەگەڵ نەورۆز واژۆ دەکات.
ئۆگنیەن مرزیکی تەمەن 26 ساڵان لە دڵی بەرگری یاریی دەکات، بەرزی باڵای مەترێک و 93 سانتیمە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 400 هەزار یۆرۆیە.

یاریزانەکە لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نۆڤی پازاری سڕبی کۆتایی هاتووە و ئێستا یاریزانێکی ئازادە. لە کاروانی پیشەگەریدا 113 یاریی بۆ یانەکانی سڕبیا کردووە، چوار گۆڵی کردووە و گۆڵیکی دروستکردووە.
یانەی نەورۆز سبەی یەکشەممە 3ـی ئابی 2025 دەست بە مەشقەکانی دەکاتەوە و خۆی بۆ وەرزی نوێ ئامادە دەکات.