ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆمبێک لە کاتالوونیا؛ ئۆفەرێی خەیاڵی پێشکەش بە ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا دەکرێت

چارەسەری هەموو کێشەکان..

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێکی گەورە بۆ گواستنەوەی فێرمین لۆپێز، ئەستێرەی لاوی بارسێلۆنا ئامادە دەکات.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد چەند رۆژێکە بە وردی کار لەسەر گرێبەستی فێرمین لۆپێز، ناوەڕاستکاری ئیسپانی دەکات و ئامادەن 70 ملیۆن یۆرۆ لەپێناو گواستنەوەی خەرج بکەن.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، یاریزانەکە و یانەکەش ئاگاداری گرنگیپێدانەکانی مانچێستەر یونایتدن، بارسێلۆنا ئامادەیە دەستبەرداری فێرمین ببێت بەو مەرجەی ئۆفەرەکە لە 70 ملیۆن یۆرۆ کەمتر نەبێت.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، هانزی فلیک، راهێنەری یانەکە لاری لە رۆیشتنی فێرمین نییە، چونکە بارسا بەو 70 ملیۆن یۆرۆیە سەرجەم کێشە داراییەکانی چارەسەر دەکات، بە ئاسانی ناوی سەرجەم یاریزانەکانی تۆمار دەکات و بێ کێشە دەگەڕێتەوە بۆ یاسای 1:1.

بەڵام فێرمین دەیەوێت بمێنێتەوە، هەر لەم هاوینە ئۆفەری ئارسیناڵ، چێڵسی و سعوودیەکانی رەتکردووەتەوە، هەرچەندە مانچێستەر یونایتد ئامادەیە دوو هێندەی بارسا مووچەی پێبدات، بەڵام هیچ گرێنتییەک نییە گواستنەوەکە رووبدات.

شەیتانە سوورەکان بەنیازن لەم هاوینە 4 گرێبەستی دیکە واژۆ بکەن و فێرمین یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانیان، ئێستا کار لەسەر رازیکردنی یاریزانەکە دەکەن و چاوەڕوانی رووناکی سەوزی فێرمینن تاوەکو ئۆفەرە زەبەلاحەکە بخەنە سەر مێزی بارسا.

فێرمین لە ئەکادیمیای لاماسیا پێگەیشتووە و تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە، بەهای لە بۆڕسەی یاریزانان 50 ملیۆن یۆریە.

هەکاوت لەلایەکی دیکە بارسێلۆنا بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی بیر لە فرۆشتنی مارک کاسادۆ دەکاتەوە.

بارسێلۆنا دەستبەرداری ئەستێرەیەکی دەبێت

 

بابەتی زیاتر

Back to top button