ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا دەستبەرداری ئەستێرەیەکی دەبێت

لەپێناو دوو ئامانج..

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا بڕیاریداوە لەم هاوینە دەستبەرداری مارک کاسادۆ، یاریزانی لاوی تیپەکەی ببێت.

رۆژنامەی ئاس ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا ئامادەیە لەم هاوینە دەستبەرداری مارک کاسادۆ ببێت، ئەمەش لەپێناو ئەوەی بتوانن ناوی مارکۆس راشفۆرد، ئەستێرەی ئینگلیزی تۆماربکەن و چاویان لەوەیە یاریزانێکی دیکەش بگوازنەوە.

کاسادۆ لەدوای گەڕانەوەی مارک بێڕناڵ، متمانەی هانزی فلیکی لەدەستداوە، فرێنکی دی یۆنگیش لە لێواری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیەتی و ئەمەش وادەکات ئەستەم بێت کاسادۆ بتوانێت شوێنی خۆی لە پێکهاتەی راهێنەرە ئەڵمانییەکە بکاتەوە.

سەرەڕای ئەوەی یاریزانەکە خۆشەویستییەکی قووڵی بۆ بارسا هەیە، بەڵام یانەکە بڕوای وایە رۆیشتنی سوودێکی زۆری دارایی دەبێت و رێگە خۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی بە ئاسانی بۆ یاسای 1:1 بگەڕێنەوە.

ناوەڕاستکارە 21 ساڵانییەکە لە ئەکادیمیای لاماسیا پێگەیشتووە و تاوەکو 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانە کاتالوونیەکە هەیە.

بەهای ئێستای مارک لە بۆڕسەی یاریزانان 30 ملیۆن یۆرۆیە، بارسا ئامادەیە بەشێوەیی هەمیشەیی و هەروەها بە شێوەی خواستن لەگەڵ مافی بە هەمیشەیی کردنی گرێبەستەکە، دەستبەرداری ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button