
یاریگا –
بڕیاره ئه‌مرۆ ده‌سته‌ی كارگێری نوێی یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی بكات و پۆسته‌كانی یانه‌كه دیاریی بكه‌ن.
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی وه‌رزشی یاریگا، ئه‌مرۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی نوێی یانه‌ی هه‌ولێر له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان جێگری سه‌رۆك و ئه‌مینداری دارایی و سكرتێر و پۆسته‌كانی دیكه دیاری بكه‌ن.
هه‌روه‌ها یاریگا ئه‌وه‌شی زانیوه، ئه‌مرۆ چه‌ند لێژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی یانه‌كه پێكده‌هێنرێت، لێژنه‌یه‌كیان هونه‌ری ده‌بێت راهێنه‌ر و یاریزانی نوێ بۆ یانه‌كه دیاریی ده‌كه‌ن و گرێبه‌ستی به‌شێك له‌و یاریزانانه‌ی له یانه‌كه ماون نوێ ده‌كاته‌وه.
لێژنه‌یه‌كی دیكه‌ش بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه داراییه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر پێكده‌هێنرێت، كار له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی یانه‌كه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كێشه داراییه‌كانی یانه‌كه چاره‌سه‌ر بكات و لێژنه‌یه‌كیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی سكاڵا و گرفته‌كانی دیكه یانه‌كه پێك ده‌هێنرێت.
دوای ئەوەی هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر کرا و شەش ئەندام هەڵبژێردران و دواتر دووانیان دەستیان لەکارکێشایەوە، ئه‌مرۆ جارێكی دیكه ئه‌م دوو ئه‌ندامه گه‌ڕانه‌وه یانه‌كه و سه‌فین یاسین وه‌ك سه‌رۆكی یانه دیاریكرا و هیشام به‌كریش وه‌ك ئه‌ندامێكی نوێ بۆ یانه‌كه زیادكرا.