ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
ئالێکس ئۆکسڵەید چامبەرلەین دەگەڕێتەوە ئینگلتەرا

یاریگا –
ئالێکس ئۆکسڵەید چامبەرلەین، ئەستێرەی پێشووی ئارسیناڵ و لیڤەرپوول دەیەوێت بگەڕێتەوە ئینگلتەرا.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئۆکسڵەید چامبەرلەین لەگەڵ چەند یانەیەکی بەریتانیا دەستی بە گفتوگۆ کردووە، دەیەوێت سوپەرلیگی تورکیا جێبهێڵێت و جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ئینگلتەرا.
چامبەرلەین هاوینی 2023 لیڤەرپوولی جێهێشت و بێبەرامبەر پەیوەندی بە بێشکتاشی تورکی کرد، تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای، تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ بێشکتاش هەڵنەوەشاندووەتەوە.
ناوەڕاستکارە 31 ساڵانییەکە بە درێسی بێشکتاش لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 50 یاریی کردووە، پێنج گۆڵی کردووە و یەک گۆڵی دروستکردووە.