ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ دوو ئەستێرەی ناودار بەیەکەوە ماڵئاوایی دەکەن

هەردووکیان دەچنە پرێمەرلیگ..

Yariga App

یاریگا –

بێنیامین شێشكۆ، هێرشبەری یانەی لایپزیگ ماڵئاوایی لە هاوڕێکانی کردووە و یانەکەی جێدەهێڵێت.

رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، بێنیامین شێشكۆ بانگهێشتی یارییە ئامادەکارییەکەی ئەمڕۆی لایپزیگ بەرامبەر ئاتاڵانتا نەکراوە و بەشداریی ناکات.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوەم هۆکاری بەشداریی نەکردنی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە یاریزانەکە بڕیاریداوە لایپزیگ جێبهێڵێت، هاوڕێکانی لە بڕیارەکەی ئاگادارکردووەتەوە و رۆیشتنی لە لایپزیگ راگەیاندووە.

هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و نیوکاسڵ یونایتد بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە سلۆڤینییەکە لەسەر هێڵن، نیوکاسڵ ئۆفەرێکی فەرمی بە بەهای 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی پێشکەش کردووە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان، چاڤی سیمۆنسی هۆڵەندیش بانگهێشتی یارییەکەی ئەمڕۆ نەکراوە و ئەستێرە لاوەکەش بەمزووانە یانە ئەڵمانییەکە جێدەهێڵێت.

چێڵسی لەگەڵ لایپزیگ گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و گرێبەستی چاڤی سیمۆنسی هۆڵەندی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردووەتەوە.

ئەستێرە 22 ساڵانییەکە تاوەکو هاوینی 2032 گرێبەست لەگەڵ بلوز واژۆ دەکات، لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە تاوەکو هاوینی 2033.

تەواو؛ چێڵسی گرێبەستێکی گەورەی یەکلاییدەکاتەوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button