
یاریگا –
مانچێستەر سیتی ئینگلیزی رۆیشتنی تیکسیکی بێرگشتاین بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكەی راگەیاند.
بێرگشتاین لە ساڵی 2012 پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد و رۆڵێكی گرنگی لە بردنەوەی نازناوەكانی یانەكەدا هەبووە.
Txiki Begiristain has officially departed his role as Director of Football at Manchester City following 13 incredible years at the Club.
Find out more ⤵️
— Manchester City (@ManCity) July 31, 2025
هەژماری فەرمی مانچێستەر سیتی لە پلاتفۆرمی ئێكس لە بەیاننامەیەكدا رۆیشتنیتیکسیکی بێرگشتاین لە دوای 13 ساڵ لە یانەكە راگەیاند.
بێرگشتاین وەک بەڕێوەبەری وەرزشی مانچێستەر سیتی 21 نازناوی بردووەتەوە، 7 پرێمەرلیگ، جامی یەكێتیی ئینگلتەرا 2 جار، چامپیۆنزلیگ یەک جار، جامی جیهانی یانەكان 1 جار و سوپەری ئەوروپا 1 جار.
وەک بەڕێوەبەری وەرزشی مانچێستەر سیتی چەندین گرێبەستی گرنگ و كاریگەری یەكلاییكردووەتەوە دیارترینیان دی برۆین، رۆدری، مەحرز، هالاند، گوندۆگان، دیاز و ئێدەرسن.